بۆ پێشخستنى سیسته‌می فڕۆكه‌وانی سه‌ربازیه
عێراق دووه‌م قۆناغی هێلیكۆپته‌رى ئه‌مریكی بێڵ 505ـى وه‌ر‌گرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌رگرتنی قۆناغی دووه‌می هێلیكۆپته‌رى ئه‌مریكی بێڵ 505ـی راگه‌یاند كه له هه‌شت دانە پێكدێت و ده‌ڵێت بۆ مەشق و راهێنان و پێشخستن و به مۆدێرنكردنى سیسمى فڕۆكه‌وانى سه‌ربازییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری، گرته ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌شت هێلیكۆپته‌ره ئه‌مریكییه‌كه گه‌یشتوونه‌ته بنكه‌ی ئاسمانی فه‌ریقی شه‌هید محه‌مه‌د عه‌لای ئاسمانی.
ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه قسه‌ده‌كات، كه گه‌یشتنى قۆناغی دووه‌می هێلیكۆپته‌ره‌كان، له چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی به‌رگریدایه بۆ مۆدێرنكردنی سیسته‌می فڕۆكه‌وانی سه‌ربازی و له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه به ئامانجی پاڵپشتیكردن و په‌ره‌پێدانی تواناكانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له سه‌رجه‌م لقه‌كانیدا.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی مه‌شقی ئاسمانی و شه‌ڕكردن، یه‌كێكه له‌كاره‌كانى دواى گه‌یشتى ئه‌م قۆناغه و ئه‌مه‌ش هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌ركه كه بۆ فڕۆكه‌وانانی سوپای عێراق دیاریكراوه.
ساڵى پار یه‌كه‌مین كاروانى ئه‌م هێلیكۆپته‌رانه گه‌یشته عێراق كه ژماره‌یان حه‌وت دانه بوو و راده‌ستى کۆلێژی فڕۆکەوانی سوپا كرا، به‌مه‌به‌ستى مەشق و راهێنان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.