برانه ناو كێڵگه‌یه‌ك و سیمیناریان بۆ رێكخستن
زیاتر له 40 جوتیاری دهۆك به‌شێوه‌ى مه‌یدانى فێری چاندنى گه‌نمه‌شامی كران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك كشتو‌كاڵى ئه‌و پارێزگایه زیاتر له 40 جوتیاری سنووره‌كه‌ى له كێڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاندنى گه‌نمه‌شامى كۆكرده‌وه و له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆڕیشه‌وه زانیاری پێویستیان بۆ فێربوونى ئه‌م به‌رهه‌مه پێدرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى لێكۆڵینه‌وه و راوێژكارى كشتو‌كاڵى دهۆك، له‌گه‌ڵ ئاژانسی JICAـى یابانى، ئه‌م چالاكییه كشتوكاڵییهیان به‌ڕێوه‌برد.
ئاماژه به‌وه‌كراوه سمینارێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى فێربوونى جوتیاران به به‌رهه‌مى گه‌نمه‌شامی بۆ ئاماده‌بوون به‌ڕێوه‌برا و دواتریش هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى برانه ناو كێڵگهیهكى تایبه‌ت كه گه‌نمه‌شامى تێدا چێندراوه.
ئه‌وانه‌ى به‌شداریان له چالاكییه‌كه كرد، بریتى بوون له جوتیاران و فه‌رمانبه‌رانى كشتوكاڵیى، له ته‌واوى بنكه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى راوێژكارى كشتوكاڵی دهۆك، ئه‌وه‌یان بۆ روونكرایه‌وه كه كاریگه‌رییه‌كانى په‌ینى ئه‌ندامى وه‌كو په‌ینى ته‌واوكار له‌سه‌ر به‌رهه‌مى گه‌نمه‌شامى چۆنه.