4 مه‌فره‌زه و 2 بنكه بۆ زیاتر له 40 گه‌ڕه‌ک
به‌رگریی شارستانیى ئاكرێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی نوێی بۆ كاره‌كانى زیادكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریى شارستانیى ئاكرێ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی نوێی بۆ كاره‌كانى زیاد كرد، به‌وپێیه‌ى سنورى كاره‌كانیان فراوان بووه، به پێویستی زانی ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه‌ش زیاد بكات، به‌ڕێوه‌به‌ریش ده‌ڵێت، له هه‌وڵدان هه‌موو مه‌فره‌زه‌كانیان بكه‌ن به بنكه.
مه‌فره‌زه نوێیه‌كه به ئۆتۆمبێلێكی جۆرى میگزه‌مینى و چه‌ند كارمه‌ندێكى به‌رگرى شارستانى له ترافیكی شۆڕش له سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ جێگیر كرا.
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگریى شارستانیى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، به دانانى ئه‌م مه‌فره‌زه نوێیه ژماره‌یان ده‌بێته چوار مه‌فره‌زه و دوو بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى.
وتیشی “له هه‌وڵداین ته‌واوى مه‌فره‌زه‌كانمان بكه‌ینه بنكه به‌هۆى فراوانبوونى سنوورى كاركردنمان”.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد، پێشتر ئاكرێ ته‌نیا له سێ گه‌ڕه‌ك پێكهاتبوو، به‌ڵام ئێستا زیاتر له 40 گه‌ڕه‌كه ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى كه به‌هۆى ئاوه‌دانییه‌وه چه‌ند گوندێكیش هاتوونه‌ته سنوورى شاره‌وانی قه‌زاكه‌یان.
له‌باره‌ى رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش روونیكرده‌وه كه له‌سه‌رەتاى ئه‌م مانگه رووداوه‌كان له‌چاو مانگه‌كانى دیكه كه‌میان كردووه، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیان زیاتر چاویان له‌سه‌ر ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانى ئاكرێ ده‌بێت، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو رووبدات.