كاندیدە پیاوەکان زۆرترین سه‌رپێچیان كردووه
کۆمسیۆن ژمارەی سەرپێچییەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ئاشكرا كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ژمارەی ئه‌و سەرپێچییانه‌ی كه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراون، بڵاوكرده‌وه و زۆرترین رێژه‌ش كاندیده پیاوه‌كان كردوویانه.
جومانه غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن له گرووپی میدیاكارانى واتس‌اپ بڵاوكرده‌وه، ژماره‌ى ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تۆمار كراون، بریتییه له 292 سه‌رپێچی.
سزادانى سه‌رپێچیكاران به‌پێی یاسای سیستمی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ژمارە 4ی ساڵی 2025 ده‌كرێت و سزاى پێبژاردنیان بۆ كراوه.
وتیشی “194 له سەرپێچییەکان لەلایه‌ن كاندیدانى پیاو و 42 لەلایه‌ن ژنان و و 56 حاڵه‌تى سه‌رپێچیش له لۆگۆ و دروشمیی لایه‌نه‌كان ئه‌نجامدراوه”.