شێوە و دیزاینی حەتحەتۆکەی خانمان گۆڕا
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
لەسلێمانی كۆمهڵێك خانمى دهسترهنگین له پێشانگایهكدا بهكاره دروستكراوهكانییانهوه سهراى كلتوورى سلێمانیان ئاوهدانكردهوه و بهشداربوێكیش دهڵێت “لهكارهكانمدا گۆڕانکاریم لە حەتحەتۆکەى خانمان كردووه”.
ئهم پێشانگایه رێکخراوی بەرەو هیواکانی کچان و ژنان، بە هاوکاری گروپی خەیاڵی خانمان نمایشکرد.
گروپی خەیاڵی خانمان مزیكهى سێ ساڵه دروستبووە لە 54 خانم پێکهاتوون ساڵانە چەندین پێشانگای جیاجیا دەکەنەوە.
سروە عوسمان، سەرپەرشتیاری گروپی خەیاڵی خانمان بە تۆڕى964ـی وت “ئەمڕۆ 30 خانم لێرەین، بۆ ماوەی یەک رۆژ، چەندین کاری دەستیمان نمایشکردووە، ئەمجۆرە پێشانگایانە سودی زۆری هەیە”.
ئاماژهى بهوهشكرد، بۆ ئەو خانمانەی لەماڵەوە کاری دەستی دەکەن دەتوانن لێرە کارەکانیان پیشانبدەن و بیانفرۆشن و هەلیکاریان دەستبکەوێت.
نیگار عەبدوڵاش، خانمێکی بەشداربووە دەڵێت، ماوەی نۆ ساڵە لەماڵەوە کاری دەستی دەکات، بۆ سێ ساڵ و نیویشە لەگەڵ ئەم گروپەدایه، وتیشی “زۆربەی کارەکانم لە رێگای پێشانگاکانەوە دەفرۆشم گۆڕانکاریم لەزۆر شتی کلتوری کۆندا کردووە”.
نیگار دهشڵێت “گۆڕانكارییم له مێخەکبەن و حەتحەتۆکە كردووه، کە بۆ بۆنخۆشکردنی خانمان بەکاردێت”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن