تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون
لەبارەى رووداوەکەوە؛ شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی لە 964 قسە دەکات
964+
ژوورى هەواڵ
دواى ئەوەى ئەمڕۆ لە نەرویج تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو، شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی لە 964ـەوە پەیامى هەیە و دەڵێت: دۆخى تەندروستیم باشە و تاقیکردنەوەیەکى زۆر گەورە بوو خوداى گەورە بەسەرى کردینەوە.
شێخ مورشید، دڵنیایى دا لە دۆخى تەندروستى خۆی، لەبارەى دۆخى تەندروستى کوڕەکەشییەوە وتى،”لەئێستادا دۆخى باشە و تەنیا کەمێک زیانى پێگەیشتووە”.
“لەدۆخێکى وەکو ئێستادا، لەبەرامبەر ئەو قوربانییە گەورەى کە گەلى کورد لە هەرچوار پارچەى کوردستاندا دەیدات، ئەوەى ئێمە شتێکى زۆر بچوکە”.
سوپاسى هەموو ئەو کەسانەش دەکات، کە هەواڵیان پرسیوە و لە خەمى خۆیى و کوڕەکەیدا بوون.
شێخ دکتۆر مورشید مەعشوق خەزنەوی، کەسایەتییەکی ئایینی و سیاسیی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و کوڕی شێخ مەعشوق خەزنەوییە، کە زانایەکی ئایینیی دیاری کورد بوو لە سووریا.
دوای تیرۆرکردنی باوکی، شێخ مەعشوق خەزنەوی، لە ساڵی 2005دا، مورشد خەزنەوی درێژەپێدەری رێبازەکەی بوو و هەڵوێستە ئازاکانی وەک باوکی بوونەتە هۆی ئەوەی لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتى سووریاوە رێگریی لێبکرێت لە وتاردان.
لە ساڵی 2006دا وڵاتی نەرویج مافی پەنابەریی سیاسیی پێبەخشی، دوای 18 ساڵ دوورکەوتنەوە لە زێدی خۆی، لە ساڵی 2024دا گەڕایەوە بۆ شاری قامشلۆ.