باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراق - وێنە: لاپەڕەی بانکی ناوەندی
لەم مانگەدا تەنیا 19 رۆژ دۆلاری فرۆشتووە
بانکی ناوەندی 233 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی لەم مانگەدا تەنیا 19 رۆژ دۆلاری فرۆشتووە، بەتێکڕای مانگەکەش دوو ملیار و 532 ملیۆن و 357 هەزار دۆلار بووە.
ئەمڕۆ سێشهممه 28.2.2023، بانکی ناوەندی 233 ملیۆن و 921 هەزار و 34 دۆلاری فرۆشتووە، لەم ژمارەیەدا 53 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە و 180 ملیۆن و 321 هەزار و 34 دۆلاری بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە.
لەم مانگەدا بانکی ناوەندی 9 رۆژ دۆلاری نەفرۆشتووە
بەپێی بەدواداچوونێکی 964 دەرکەوتووە لەم مانگەدا کە 28 رۆژە، بانکی ناوەندی تەنیا 19 رۆژ دۆلاری فرۆشتووە و بڕەکەشی دوو ملیار و 532 هەزار و 791 دۆلاری فرۆشتووە.
لە مانگی شوبات بانکی ناوەندی دوو ملیار و 532 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە
هەر لەم مانگەدا، ملیارێک و 40 ملیۆن دۆلار بۆ ناو بازاڕی عێراق و کوردستان بووە، هەروەها ملیارێک و 492 ملیۆن و 791 هەزار دۆلار حەواڵەی دەرەوەی عێراق کراوە.