وێنەیەک لە دابەشکردنی نەوت لە یەکێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: KRG
بە 103 هەزار و 500 دینارە
بڕیاری حکومەتەوە لەهەموو ناوچەکان دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی وەرگرتووە و دەڵێ، لە رێگای لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان رادەگەیەنێ.
نەوتەکە بۆ زستانی ئەم ساڵە “2025 -2026” بۆ هەر خێزانێک بە بڕی 200 لیتر.
ئەمڕۆ 13.10.2025، لە راگەیەندراوەکەیدا وەزارەتەکە دەڵێ، وەکو هەنگاوی یەکەم دابەشکردنی “نەوتی سپی” لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای “هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک” وە ئیدارە سەربەخۆکانی “سۆران، راپەڕین، گەرمیان و زاخۆ” دەست پێدەکات.
هەر خێزانێک کە کارتی نەوتی هەیە، بە 103 هەزار و 500 دینار، لەگەڵ بوونی فۆڕمی خۆراک 200 لیتر نەوتی پێ دەدرێ.
هاوکاتی ئەو راگەیەندراوە، قایمقامیەتی کۆیە ئاگاداری هاوڵاتییەکانی دەکاتەوە، بەپێی بریکارەکانی خۆراک بچن لە سێ بەنزینخانەی قەزاکە نەوت وەربگرن، کە لە سبەینێ سێشەممەوە دەستپێدەکات و تا یەک هەفتە دەخاتەنێ.
ئەو بریکارانەی خۆراک کە ناویان راگەیەندراوە، سەردانی بەنزینخانە دیاری کراوەکان بکەن، پێویستە هاوڵاتی لەماوەی یەک هەفتە بەشەنەوتەکەی وەربگرێت، کۆبۆنی خۆراک “فۆڕمی بایەعی” بە وێنەی رەسەن و کۆپی ملەوەن لەگەڵ خۆیان ببات.
