دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە

بریندارێکی ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای 9 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، بریندارێکی ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر گیانی لەدەستدا.

رۆژی شەممە 4.10.2025 بەنزیخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر ئاگریگرت و بەهۆیەوە پێنج كەس تووشی سووتاوی بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمرجنسی، چواریان كرێكاری بەنزیخانەكە و ئەوەی دیکەشیان شۆفێری ئەو بارهەڵگرە بوو كە ئاگری گرتبوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13.10.2025 یەکێک لەو کرێکارانە بەناوی سەرهەد جەعفەر لە نەخۆشخانە گیانی سپارد کە تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی گوندى کێلێ بووە لە سنوورى قەزاى ئاکرێ.

د. كاروان تۆفیق بەڕێوەبەری بەشی سووتاوی لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر 964ـی وت، “ئەو کرێکارە کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بەهۆیی زۆری رێژەی سووتانەكەی گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەمان رادەستی خانەوادەکەی کردەوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری