سەرۆکی هەرێم پێی داون

کۆلێژەکانی سەربازیی قەڵاچوالان و زاخۆ ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتریان وەرگرت

شۆڕش قادری

سەرۆکی هەرێمی کوردستان 20 پیکاب و مینی پاسی سفر کیلۆمەتری دایە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات، لە رێوڕەسمێکدا 20 ئوتۆمبێلی نیسان پیک ئاب و نیسان مینی پاس پێشکەش بە هەردوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچوالان کران، بۆ هەر یەکێکیان پێنج ئوتۆمبێلی نیسان پیک ئاب و پێنج ئۆتومبێلی مینی پاس.

ئەو کارە لەپێناو پێشخستن و سەرخستنی پرۆژە و کارنامەی هەردوو کۆلێژی سەربازی و پشتیوانیکردنی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ ئەو دوو کۆلێژە کراوەو پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریان پێشەکەش بە کۆلێژە سەربازییەکان کردووە.