لە لۆفەکانی دەباشانی سلێمانی
ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
کەمێک لەمەوبەر لە لۆفەکانی دەباشانی سلێمانی ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەکی زۆر هاتووەتە خوارەوە و کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە، جگە لەوەی خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە و 10 دار و ستوونێکی کارەباشی شکاندووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆر لە لۆفەکان هاتووەتە خوارەوە، بۆیە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا.
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە هیچ کەسێک بریندار نەبووە، تەنیا زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە و 10 دار و ستوونێکی کارەباش شکاون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر