مایكرۆسۆفت هۆشداریی دەدات

ئۆفیس 2016 و 2019 زوو نوێ بكەنەوە و خۆتان لە هێرشەكان بپارێزن

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هۆشداری دا، بەکارهێنەرانی ئۆفیس 2016 و 2019 بەپەلە ئەپدەیتی بەرنامەكانیان بکەن، چونكە سێشەممە سەپۆرتیان دەوەستێت و بەكارهێنەران تووشی كێشەی ئەمنی و هاككردن دەبن.

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگەیاند، بڕیارەكەیان كاریگەری لەسەر ئەپلیكەیشنەكانی “وۆرد، ئێکسڵ، ئاوتلوک، پاوەرپۆینت، ئاکسێس، پابلیشەر، سکایپ بۆ بزنس، وەن نۆت دەبێت، جگە لە ژمارەیەک ئەپڵیکەیشنی دیكە لە ناو پاکێجی “ئۆفیس”دا.

مایكرۆسۆفت دەڵێت، ئاگاتان لەخۆبێت، بەكارهێنەرانی ئەو بەرنامانە بۆی هەیە تووشی هاككردن و دزینی هەژمارە بانكییەكانتان بكات، یان داتا كەسییەكانتان بدزرێن.

هەروەها دەڵێت: ئۆفیس 2016 و ئۆفیس 2019 سێشەممە كۆتاییان پێدێت، ئەمەش مانای كۆتاییهاتنی ئەپدەیتە ئەمنییەكان و چاككردنەوەی هەڵەكانە، بە شێوەیەكی راستەوخۆش بەكارهێنەران دەكەونە ژێر هەڕەشەی هێرشی هاككەرانەوە.

جێرمی كارلسۆن بەڕێوەبەری بەبازاڕكردن لە مایكرۆسۆفت 365 لە كۆڕبەندی فەرمیی كۆمپانیاكە دەڵێت، بەكارهێنانی ئەو بەرنامانە بەبێ ئەپدەیتكردنەوە، ئامێر و كۆمپیوتەرەكان دەخاتە بەردەم مەترسییەكانی لەدەستدانی داتاكان و بەرهەمهێنان و تەنانەت كێشەی ئەمنییەوە.

دەشێڵێت، “کاتی گونجاو بۆ نوێکردنەوە ئێستایە، پێویستە هەموو ئەو ئامێرانەی کە بە ئۆفیس 2016 یان 2019 کاردەکەن بگوازرێنەوە بۆ وەشانی فەرمی پشتیوانیکراو بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری هێرشە ئەلیکترۆنییەكان”.

ئەم هۆشدارییەی كۆمپانیاكە دوای چەند رۆژێك دێت لە تێکچوونێکی تەکنیکی، کە خزمەتگوزارییەکانی مایکرۆسۆفت تیمز  (Teamsی لەناو سیستمی Microsoft 365 دا گرتبووەوە، کە بووە هۆی وەستانی کاتیی خزمەتگوزارییەکە بۆ ژمارەیەک بەکارهێنەر لە سەرتاسەری جیهاندا.

دەتوانن لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆژیای کانزاکان ...

دەتوانن لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆژیای کانزاکان لە ئەڵمانیا بەشدار بن