رێگاى هاتنى ته‌واوكراوه‌ و چوونى ماوه‌

ده‌ست به‌ قیڕتاوكردنى سایدی دووەمی دووسایدی هەولێر بۆ گۆمەسپان كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر بۆ گۆمەسپان كە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان بۆ سماقووڵی لەلایەن كۆمپانیایی هێمن گرووپ دەست بەجێبەجێكردنی كراوە بە چڕی بەردەوامە، پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، رێگەی هاتن ماوەی دوو هەفتەیە تەواو بووە، ئێستاش دوای كاركردنێكی زۆر، قیرتاوكردن لە سایدی چوونیش دەستی پێكردووە.

یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و بە تەواوبوونی، سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و گەشتیاران و كەمكردنەوەی قەرەباڵغیی سەر رێگاكە.

پێشتر رێگاكه‌ یەك ساید بوو و رووداوی نەخوازراوی لێ كەوتووەتەوە، لە ئێستادا كاركردنەكە بە دوو ئاراستەیە، ئاراستەیەك بۆ هەولێر و ئاراستەیەكیش بۆ گۆمەسپان بەردەوامە.

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، واده‌ى ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ى بۆ كۆتایی ساڵی 2026 باسكرد، ده‌شڵێت “ئامانج ئەوەیە بەخێرایی و بەبێ‌ وەستان رێگاكە تەواو بكرێت و دەستبكرێت بە كارە تەكنیكی و ئەندازەییەكانى”.

درێژیی شەقامەكە 15 كیلۆمەترە و پانی هەر سایدێك 10 مەتر و 75 سانتیمەترە و دوو رێڕەوی سەرەكی و رێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، كە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەستپێدەكات و لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت.

رێگاكه‌، چوار پرد و یه‌ك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندوقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی تێدایه‌، لەو پڕۆژەیەدا دوو هه‌زار كارمەند و 600 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدادەكەن كە 99%ی پشتی بە هێزی كاری ناوخۆیی بەستووە.

بەشێكی دووسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی دەكرێتەوە

بەشێكی دووسایدی گۆمەسپان - سماقوڵی دەكرێتەوە

سایدی چوونی رێگای کەسنەزان -گۆمەسپان بەمزووانە تەواو د...

سایدی چوونی رێگای کەسنەزان -گۆمەسپان بەمزووانە تەواو دەبێت

رێگەى گۆمەسپان کەڵى هاتوچۆى نەماوە

رێگەى گۆمەسپان کەڵى هاتوچۆى نەماوە