پێدەچێت جاربەجار کارەبای چەند گەڕەکێک ببڕێ

چاکسازی لە وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ لە سلێمانی دەکرێت؛ پێنج رۆژ دەخایەنێت

964+

شۆڕش قادری

لەمڕۆوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ کاری چاکسازی لە وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ لە سلێمانی دەکرێت، بۆیە پێدەچێت جاربەجار کارەبا چەند گەڕەکێک ببڕێت و وەزارەتی کارەبا داوای پشوودرێژیان لێ دەکات.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “تیمەکانی چاککردنەوەی سەر بەبەڕێوەبەرایتی کارەبای سلێمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی، چاکسازی لە تۆڕی کارەبای وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ دەکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چالاکییە لەمڕۆ یەکشەممەوە 12.10.2025 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی نێوانی کاتژمێر 8ـی بەیانی تاوەکو 5ـی ئێوارە و ئەم ناوچانە دەگرێتەوە، (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو).

وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاوڵاتیان دەکات بۆ پشوودرێژییان لە ماوەی پڕۆسەی چاکسازی لە وێستگەی کارەبای ئەزمەڕ و دەشڵێت، لەنزیکەوە لەگەل کۆمپانیای دانا غاز و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو پڕۆسەیە کەمترین کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان و پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی ئاسایی.

ئەم بەیانییە هیچ شوێنێکی سلێمانی کارەبای نیشتیمانی نی...

ئەم بەیانییە هیچ شوێنێکی سلێمانی کارەبای نیشتیمانی نییە

پێنج شەقامی ناو سلێمانی کارەبای بەردەوامیان پێ دەگەیە...

پێنج شەقامی ناو سلێمانی کارەبای بەردەوامیان پێ دەگەیەندرێ