قادرمە خەریکە کۆتایى دێت

کێشەی نەخۆش و پەکەوتەکان چارەسەر دەکات؛ ئەسانسۆرى ماڵان

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

دیاردەی دانانی ئەسانسۆر لە هەولێر تەنیا بۆ باڵەخانە بەرزەکان نەماوەتەوە، ئێستا جۆرێک لە ئەسانسۆر پەیدا بووە کە تایبەتە بە ماڵان و تەنیا بۆ یەک یان دوو نهۆم کار دەکات، ئامانجیش لێی کارئاسانییە بۆ ئەو خێزانانەی کەسی بەتەمەن یان نەخۆشیان هەیە.

نیهاد مەحموود، کە وەستای دانانی ئەو جۆرە ئەسانسۆرانەیە بە 964ی وت، بیرۆکەکە لە ئەسانسۆری کۆگاکانەوە وەرگیراوە و گۆڕدراوە بۆ شێوازێک کە بۆ ناو ماڵ گونجاو بێت.

وتیشی “زۆربەی ئەوانەی داوای دەکەن، گرفتاری هاتووچۆی پەیژەکانن بەهۆی بوونی نەخۆش یان کەمئەندام لە ماڵەکانیاندا، بۆیە خەریکە کۆتایى بە پەیژە و قادرمە دەهێنێت”.

تایبەتمەندییەکی ئەم ئەسانسۆرە ئەوەیە کارەبای زۆری ناوێت و بە 6 بۆ 8 ئەمپێر ئیش دەکات. لەڕووی سەلامەتیشەوە، جگە لەوەی بە “گێربۆکس و دەبڵ وایەر” کاردەکات، هەستەوەر (حەساس)ـی بۆ دانراوە، ئەگەر منداڵێک یان هەر شتێک بچێتە ژێری، ئۆتۆماتیکی دەوەستێت.

بەقسەی ئەو وەستایە، شوێنی دانانیشی ئاسانە و دەتوانرێت لە هۆڵ یان حەوشەی ماڵەکان جێگیر بکرێت، بەڵام مەرجە هەر دوو بۆ سێ مانگ جارێک سێرڤس بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مێرمنداڵێک کەوتە شوێنی ئەسانسۆر و بە سەختی بریندارە

مێرمنداڵێک کەوتە شوێنی ئەسانسۆر و بە سەختی بریندارە