180 رۆژ وەک وادە دیاری کراوە

پێنج شەقامی ناو سلێمانی کارەبای بەردەوامیان پێ دەگەیەندرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

کارەبای سلێمانی لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی خۆی، کارەبای 24 کاتژمێری بە پێنج شەقامی ناو سلێمانی دەگەیەنێت و چیتر ئەو شەقامانە بە شەودا تاریک نابن.

کانی با، شێخ سەلام، مسیۆ میتران، مامۆستایان و ئیسکان، ئەو شەقامانەن کە کارەباکەیان پێ دەگەیەندرێ.

ئەمڕۆ شەممە 19.4.2025، ئەندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی رۆژهەڵات، پرۆژەی گەیاندنی کارەبای بەردەوامەکەیان بۆ تۆڕی رووناکی بەسەرکردوەتەوە.

کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، بە گوژمەی زیاتر لە 110 ملیۆن دینار و لەسەر بوجەی لەسەدا 8% ی داهاتی کارەبا، کە لەلایەن كۆمپانیای مزگێنی- یەوە کارەکان جێبەجێ دەکرێت.

ماوەی 180 رۆژ بۆ سەرجەم کارەکانی پێگەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری دانراوە و پێویستە لەو ماوەیەدا تەواوبكرێت.

شەقامەکان بە دیاری کراوی؛

دانانی محەویلەیەكی كویسك بۆ تۆڕی رووناكی شەقامی (كانی با) قڕگە لەسەر فیدەری 128.
گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامی شێخ سەلام.
گەیاندنی كارەبای بەردەوام بۆ شەقامەكانی (مسیۆ میتەران، مامۆستایان ، ئیسكان).