بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وا دەڵێت

ئەم بەیانییە هیچ شوێنێکی سلێمانی کارەبای نیشتیمانی نییە

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی روودانی کوژانەوەی گشتی کارەبای هەموو پارێزگای سلێمانی بڕاوە و هیچ شوێنێکی ئەو پارێزگایە کارەبای نیشتیمانی نییە.

ئەمڕۆ هەینی ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و گەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆکارێکی نادیار کوژانەوەی گشتی لە کارەبای هەرێم روویداوە و بەو هۆیەوە لە کاتژمێر 4:00ی ئەمڕۆوە کارەبای هەموو سلێمانی کوژاوەتەوە.

964 لە سەرچاوەیەک زانیویەتی لە دوێنێ شەوەوە وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر رووبەڕووی کوژانەوەی گشتی Shut Down هاتووە و بەمەش کارەبای نیشتیمانی لەهەموو هەرێمی کوردستان پچڕاوە.