لەمڕۆوە
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌ستى به دابه‌شكردنى نه‌وت هاوڵاتیانى كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، ئاگاداری دانیشتوانی سنووری ناحیەکەى دەکاتەوە کە له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌توانن به‌شه نه‌وتى خۆیان وه‌ربگرن كه لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین كراوه.
بەنزینخانەی وەرتێ، بۆ خه‌ڵكه‌كه دیاریکراوە، به‌شێك له هاوڵاتیان ده‌توانن له دوای نیوەرۆوه هه‌ر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی وەربگرێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا 103هه‌زار و 500 بداته به‌نزینخانه‌كه.
ئه‌و هاوڵاتیانەی لە لیستی بریکارەكانى خۆراك عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د، که‌لسوم عه‌بدولڕه‌حمان، جه‌میلە ئیبراهیم خدر، جه‌بار ئۆمەر ئه‌حمه‌د و محه‌مه‌د مه‌حمود حه‌سه‌ن ناویان هەیە سبه‌ینێ نه‌وته‌كه وه‌رده‌گرن.
ماوه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وته‌كه تاوه‌كو 15.10.2025 ـه‌و هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش دواى ئه‌م ماوه‌یه‌ى دیاریكراوه، نه‌وته‌كه‌ى وه‌رنه‌گرێت، بەنزینخانە بەرپرسیار نیە لە هەڵگرتنی بەشە نەوتەکەى.