ئاواره‌كانى سەرێکانی و گرێ سپیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه
مەزڵوم عەبدی داوا له ئاواره‌كانى عه‌فرین ده‌كات خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەگەڵ دیمەشق رێككەوتون بۆ گەڕاندنەوە ئاوارەكان و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا گه‌ڕانه‌وه‌كه بۆ خەڵکی عەفرین ده‌بێت، داواى له خه‌ڵكه‌كه كرد خۆیان ئاماده بكه‌ن.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵى كەناڵێكی نزیك له په‌كه‌كه باس له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سوریا ده‌كات كه له به‌شێكى كۆبۆبوونه‌وه‌كه‌یان باسیان له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدى خۆیان كردووه.
عه‌بدى ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ شەرع، جەختیان لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كردووە، داواشی كرد “با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی رێکخراو ئامادە بکەن”.
باسی له‌وه‌شكرد بۆ داهاتوو كار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ئاواره‌ى سەرێکانی و گیرێ سپیش ده‌كه‌ن.