دابەشکردنى نەوتى سپى
کارتى نەوت دروست بکەن
ئاگادارییەک بۆ تازە بوک و زاواکان
964+
وریا فەتاح
هۆبەى دارایى سەیدسادق، ئاگادارى تازە بوک و زاواکان دەکات کە لەمڕۆوە سەردانیان بکەن بۆ دروستکردنى کارتى نەوت.
بەپێى ئاگادارییەکە، ئەو ژن و پیاوانەى تازە هاوسەرگیریان کردووە، لە ئەمڕۆ 12.10.2025 و رۆژانى دواتر، سەردانیان بکەن بۆ دروستکردنى کارتى نەوت.
داواشکراوە کە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان ببەن:
کۆپی فۆرمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕ.
کۆپی بەڵگەی هاوسەرگیری دادگا.
کۆپی کارتی نیشتمانی کوڕ و کچ
بڕی نۆهەزار دینار
ئەوەش روونکراوەتەوە کە نرخی دابەشکردنی نەوت بۆ 200 لیتر، بەبڕی 104 هەزار دینارە.
بۆ هەر پرسیارو زانیاریەک پەیوەندی بکەن بەم ژمارەنەوە بکەن:-
07501094816
07705930909