رێگەی گەلی دەكرێتەوە

رێگای رواندز – سۆران پەکی کەوت؛ پردەکەی کاولۆکان سبەی چاک دەبێتەوە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

بەهۆی شکانی چەند پلێتێکی پردی کاولۆکان رێگای رواندز – سۆران پەکی کەوت و ئەمڕۆ بەتەمای هاتوچۆ بەسەر پردەکەدا مەبن، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیش رایگەیاند رێگەی گەلی دەكەنەوە و كارەكانی ماستەرپلانی گەشتیاری بە شێوەیەكی كاتی رادەگرن.

پردی کاولۆکان لە رواندز داخرا

پردی کاولۆکان لە رواندز داخرا

ئەمڕۆ شەممە 11.10.2025 چەند پلێتێکی پردی گەورەی کاولۆکان لە رواندز داکەوتن و بەهۆیەشەوە رێگاکە داخرا، پەیامنێری 964 چووەتە سەر پردەکە و دەڵێت، لە ناوقەدەوە راگر و چەند پلێتێکی پردەکە شکاون و پێویستیان بە گۆڕینە.

خۆسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، ئەو جۆرە پلێتانە لە سۆران دەستناکەون، داوایان کردووە لە هەولێرەوە بۆیان بچێت، بۆیە چاککردنەوەی پردەکە دەکەوێتە سبەینێ.

تەمەنی پردەکەی کاولۆکان 50 ساڵ دەبێت و لە کەمتر لە دوو مانگیشدا ئەوە دووم پردە لەو سنوورە کێشەی بۆ دروست دەبێت و پلێتەکانی دەشکێن.

هەر لەمبارەیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب زانیاری ئەوەی بە گرووپی رۆژنامەنووسانی سۆران دا، بڕیاریان دا ئێستا کارەکانی ناو گەلی رابگیرین، تا کێشەی پردی کاۆلۆکان چارەسەر دەکرێت، بۆیە رێگەی گەلی عەلی بەگیش دەكرێتەوە.
پردی کاولۆکان رواندز بە سۆران دەبەستێتەوە، ئەم سێ رۆژە تەواوی هاتوچۆی رێگای هامڵتۆنی بەسەرەوە بووە، بەهۆی داخرانی رێگای گەلی عەلی بەگ، هەرچی جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە بەسەر ئەو پردەدا بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پردێکی تر لە سۆران داخرا

پردێکی تر لە سۆران داخرا

هاتوچۆی سۆران: هاتن و چوونی بارهەڵگر لە پردی زارگەڵی قە...

هاتوچۆی سۆران: هاتن و چوونی بارهەڵگر لە پردی زارگەڵی قەدەغەیە