سلێمانی
برینداری تەقینەوەی تانكییەكە گیانی لەدەست دا
964+
دیلان محەمەجەزا
لە رووداوی تەقینەوەی تانكییەكی نەوت لە گەڕەكی زانكۆ لە سلێمانی، كەسێك گیانی لەدەست دا و كەسێكیش بە سەختی بریندار بوو، بریندارەكە كەمێك پێش ئێستا گیانی سپارد.
بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی سامان نادر، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10.10.2025 بە 964 وت، کەمێک لەمەوبەر دووەم کەسی رووداوی تەقینەوەکەی گەڕەکی زانکۆ گیانی لەدەست دا.
باسی لەوەش کرد، نیوەڕۆ یەکێکیان گیانی لە دەست دا و ئەو کرێکارەی دیکەیان گەیاندە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی، بەڵام بەهۆی زۆریی رێژەی سووتاوییەکەی کەمێک لەمەوبەر گیانی لەدەست دا و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
هەر سامان نادر لە كاتێكی دیكەی ئەمڕۆدا لە بارەی رووداوەكە، ئەوەی بە 964 وتبوو، ئەو كرێكارەی بریندار ببوو، رێژەی سووتاوییەكەی 100% بوو.
ئەمڕۆ لە گەڕەکی زانكۆی سلێمانی، تانکییەکی نەوت تەقییەوە، كە لە ماڵێكدا بووە و دوو كەس لەسەربان كاری ئیزوگامیان دەكرد، بەڵام تانکییەکی نەوت گڕی گرت و دواتر تەقییەوە، بەهۆی سەرەتا یەكێكیان گیانی لەدەست دا، كەمێك پێش ئێستاش كەسی دووەم بە هەمان شێوە گیانی سپارد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا