کەشوهەوا

لە ئەمڕۆوە تا چوار پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و کەشی پایزە بە تەواوی دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ هەینی لە نێوان دوو بۆ چوار پلە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بە تەواوی جەو فەرق دەکات.

هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەمێننەوە و ئەم کەشە فێنکە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 10.10.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 30  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی