هاتوچۆی دهۆک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر
“ئۆڤەرپاسی بەرامبەر مزگەوتی کێستە و فهلهكهی (فەتحا) گهڤهركێ بۆ سووڕانەوە بەکارمەهێنن”
964+
ژێوار خدر
لەمەودوا ئەو بارهەڵگرانەی لە رێگەی موسڵەوە دێن، بۆیان نییە ئۆڤەرپاسی بەرامبەر مزگەوتی کێستە و فهلَهكهی (فەتحا) گهڤهركێ بۆ سووڕانەوە بەکاربهێنن، ئەوە رێنمایی هاتوچۆی دهۆکە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ئاگاداریەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، گشت شۆفێرانی بارهەڵگر، ئەوانەی لە رێگەی مووسڵەوە دێن، پێویستە ئەندەرپاسی سەلامەتی بۆ سووڕانەوە بەکاربهێنن، نابێت ئۆڤەرپاسی بەرامبەر مزگەوتی کێستە و فهلَهكهی (فەتحا) گهڤهركێ بەکاربهێنن.
ئەم بڕیارە نوێیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و رێگریکردن لە رووداوەکانی هاتووچۆ دێت، بەتایبەتی لەو ناوچانەدا کە جووڵەی بارهەڵگرەکان زۆرە و پێویستیان بە ڕێڕەوی تایبەت هەیە بۆ گەڕانەوە و سووڕانەوە.