دیمەنی پیرەمەگرون - وێنە: 964
لە پیرەمەگروون
هەفتەیەک و ئێواران پێدانی کارەبای نیشتمانیی دوادەکەوێت
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ ماوەی هەفتەیەک و بەهۆی چاکسازی لە هێڵەکانی کارەبا، هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی ئێواران چەند کاتژمێرێک لە کاتی خۆی لە پیرەمەگروون دوا دەکەوێت، موەلیدە ئەهلییەکانی پیرەمەگروون دەڵێ، بۆ یەک کاتژمێر پشوو بە موەلیدەکانیان دەدەن.
لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینیوویەتی، لیژنەی موەلیدەکان دەڵێن، هاوڵاتیانی ناو سەنتەری پیرەمەگروون ئاگادار دەکەین، بۆ ماوەی هەفتەیەک و بەهۆی چاکسازی لە هێڵەکانی کارەبا، هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی ئێواران چەند کاتژمێرێک لە کاتی خۆی دوا دەکەوێت.
بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست و تاریک بوونی دنیاشدا، هاووڵاتیان بێ کارەبا نەبن و موەلیدەکان بتوانن بە باشی کاری خۆیان بکەن، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان مۆڵەتی داوە، خاوەن مۆلیدەکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە 3:30 خولەک بۆ 4:30 خولەک، موەلیدەکانیان بکوژێننەوە.
دوای ئەو کاتە تا هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی بە بەردەوامی کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان، ئەم بەرنامەیەش تەنیا بۆ ئەو ماوەیە تا کارەکانی چاکسازی تەواو دەبن و کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەگەڕێتەوە دۆخی جێگری خۆی.
روونکردنەوەیەک لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانەوە
هاووڵاتیانی ناو سەنتەری پیرەمەگروون ئاگادار دەکەین، بۆ ماوەی هەفتەیەک و بەهۆی چاکسازی لە هێڵەکانی کارەبا، هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی ئێواران چەند کاتژمێرێک لە کاتی خۆی دوا دەکەوێت. بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست و تاریک بوونی دنیاشدا، هاووڵاتیان بێ کارەبا نەبن و مۆلیدەکان بتوانن بە باشی کاری خۆیان بکەن. لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان مۆڵەتی داوە، خاوەن مۆلیدەکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە(٣:٣٠- ٤:٣٠) مۆلیدەکان بکوژێنەوە و دوای ئەو کاتە تا هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی بە بەردەوامی کارەبا بدەن بە هاووڵاتیان.
ئەم بەرنامەیەش تەنیا بۆ ئەو ماوەیە تا کارەکانی چاکسازی تەواو دەبن و کاتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەگەڕێتەوە دۆخی جێگری خۆی
لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی ناحیەی پیرەمەگروون