له‌وێش له‌دایكبووه
كه‌سایه‌تییه‌كى ئامێدی دواى 72 ساڵ گه‌ڕایه‌وه هه‌ڵه‌بجه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 72 ساڵ دابڕان، كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵه‌بجه، خۆى له‌وێ له‌دایك بووه به‌ڵام له ره‌سه‌ندا خه‌ڵكى قه‌زاى ئامێدین، كه گه‌راِیه‌وه هه‌ڵه‌بجه بووه یه‌كێك له‌و میوانانه‌ى كه رۆژانه سه‌ردانى یادگارى ئه‌و شاره ده‌كه‌ن.
محەمەد حەمە سەعید، بەڕێوەبەری یادگاری هەڵەبجە، چیرۆكى ئه‌و كاسه‌یتییه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه خۆى له نزیكه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى بینیویه‌تى.
كه‌سایه‌تیه‌كه، د. سەردار سادق بەهادین ئامێدییه لە ساڵی 1950 لە هەڵەبجە لەدایکبووه، لەوکاتەی کە باوکی بەناوی سادق به‌هادین، مامۆستاى قوتابخانەی ناوه‌ندى هەڵەبجە بووه له ساڵی 1947.
ده‌ڵێت “به‌هادین سادق یەکێکە لە نوسەرە بە ناوبانگەکانى کوردستان کە چەندین کتێبی نوسیوە”.
وەکو ئه‌وه‌ى د.سەردار بۆى باسكردووه، باوکى هەردەم باسی خۆی بۆ دەکردن كه ئه‌وكات لە هەڵەبجە ژیاوه، باسی جوانیەکانی هەڵەبجە و فیکرە جوانەکان بۆ پێشکەوتنی ژیانى بۆ كردوون و دەیوت “ئەو ساتە خۆشانەی ژیانم بیرناچێته‌وه کە لەم شارەدا بەڕێمکردووە”.
دکتۆر سەردار لەگەڵ خۆی وێنەیەکی یادگاری باوکی کۆچكردوی هێنابوو کە لە 27.9.1947 لە هەڵەبجە گرتبوی لەگەل دوو مامۆستاىدیكه‌ى قوتابخانه‌كه‌ى.