له‌ حاجیاوا 14 به‌نزینخانه‌ داخران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لەسەر کەموکوڕی لە ژمێرەرەکەیان 14 بەنزینخانە و گازفرۆش لە حاجیاوا داخران.

هەر 14 بەنزینخانە کەوتوونەتە جووتسایدی گشتی قەزای حاجیاوا، لەنێوان مەفرەقی حاجیاوا بۆ سەنتەری گەنجان.

ئاسایشى حاجیاوا، ئەو 14 به‌نزینخانه‌ و گازفرۆشەى داخستووە و دەڵێ، به‌هۆى كه‌موكوڕى بووە له‌ ژمێره‌ره‌كه‌یان.

لە راگه‌یه‌ندراوێكەى ئاسایش هاتووە، ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ى داخراون كه‌وتوونه‌ته‌ جووتسایدی گشتی قەزای حاجیاوا، داخستنى زۆربه‌ى ئه‌و به‌نزینخانه‌ و گازفرۆشانه‌ بۆكه‌موكوڕى له‌ ژمێرەر‌ى فرۆشتنى به‌نزین و گاز هه‌بووه‌.