سۆمۆ نیگەرانە بە نەرێنی باسی دەکات
دوو کەشتیگەلی نەوتی عێراق لە ئاوەکانی کەنداو پێکراون
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی نەوتی عێراق له‌باره‌ی كردنه ئامانجی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كان، رایگه‌یاند، عێراق ئەو پێشهاتانە بە نیشاندەرێکی نیگەرانکەر دەزانێت بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەیەکی گرنگ بۆ ئابوری جیهانی و دابینکردنی وزە، ده‌شڵێت، داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات کە خۆیان به‌دوربگرن و کاربکەن بۆ ئەوەی رێگا دەریاییەکان و ژێرخانی وزە لە ململانێکان دور بخەنەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەی کەنداو بەتایبەتی ئەو رووداوانەی کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە رێڕەوی دەریاییدا ده‌كه‌نه ئامانج، رایگه‌یاند، “عێراق ئەو پێشهاتانە بە نیشاندەرێکی نیگەرانکەر دەزانێت بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەیەکی گرنگ بۆ ئابوری جیهانی و دابینکردنی وزە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاسایش و سەلامەتی هاتوچۆی کەشتیوانی لە رێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی و رێگاکانی دابینکردنی وزەدا دەبێت دوور لە ململانێ و رکابەرییە ناوچەییەکان بمێنێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییە راستەوخۆکانیان نەک تەنیا لەسەر وڵاتانی ناوچەکە بەڵکو لەسەر سەقامگیری ئابوری جیهانی و بازاڕەکانی وزە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هۆشداری ده‌دات کە ئەو جۆرە ململانێیانە خەڵکی سڤیل و ئەوانەی لە کەرتی گواستنەوەی دەریایی کاردەکەن بەرەوڕووی مەترسییە گەورەکان ده‌كه‌نه‌وه، ئەوە جگە لەوەی کاردانەوەی نەرێنییان لەسەر دۆخی ئابوری ملیۆنان کەس لە ناوچەکە و جیهاندا هەیە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بە پشتبەستن بە پێگەی جوگرافیا و بەرپرسیارێتی خۆی وەک نەتەوەیەکی بەرهەمهێنەری وزە و پردێک بۆ گفتوگۆ لە ناوچەکەدا، عێراق داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات کە خۆیان به‌دووربگرن و کاربکەن بۆ ئەوەی رێگا دەریاییەکان و ژێرخانی وزە لە ململانێکان دووربخەنەوە، بەوەش بازاڕی وزە مسۆگەر دەکات و سەقامگیری ئابوری ناوچەکە و جیهانی بپارێزرێت.
له 28.2.2026 ـه‌وه هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه و ئێرانیش وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دایه‌وه به كردنه ئامانجی ته‌لئه‌بیب و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هێرشی سوپای پاسدارانی ئێران كراوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له تەنگەی هورمز و رێڕه‌و ئاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ئامانجی په‌كخستنی گه‌یاندنی وزه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.