ده‌زگاى لوتكه‌ واده‌ڵێت

26 کۆچبەر لە دورگەیەکی دوورەدەستی یۆنان گیریان خواردووە

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌زگاى لوتكه‌ که‌ چاودێری كارى په‌نابه‌ران ده‌كات ده‌ڵێت، کۆمەڵێک کۆچبەر لە دورگەیەکی دوورەدەستی یۆنان گیریان خواردووە و به‌هۆى گۆڕینى رێگایان گه‌یشتوونه‌ته‌ دوورگه‌كه‌.

بەپێی زانیاریەکانی ئه‌م دەزگایه‌، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا 26 کەس کە دیارە کۆچبەرن گەیشتوونەتە دوورگەی فارماکۆنیسی یۆنان.

دورگەکە تەنیا چەند بنکەیەکی سەربازیی لێیە و هیچ دانیشتوویەکی مەدەنی لێ ناژیت.

به‌قسه‌ى دەزگای لوتکە، کۆچبەرەکان خەڵکی سۆماڵن و دوو هاوڵاتی عێراقیشیان لەگەڵدا بووە کە سەرجەمیان رزگار کراون گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیان، بە هۆی تێکچوونی تەندروستی هەندێک لە کۆچبەرەکان.