"دەرگا بەڕووی کەرتی گەشتیاری دەکاتەوە"

200 هەزار پەنجەماسی خرانە ناو بەنداوی خنس

شۆڕش قادری

200 هەزار پەنجەماسی خرانەناو بەنداوی خنس و تا ئێستاش زیاتر لە 675 هەزار پەنجەماسی خراونەتە ناو بەنداوەکانی موسڵ و دوکان و دەربەندیخان و گۆمەسپان و خنس و ئاقوبان.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ چوارشەممە 8.10.2025 و لەچوارچێوەی گرنگیدان بە سامانی ماسی، 200 هەزار پەنجە ماسی خراونەتە ناو بەنداوی خنس لە سنووری قەزای شێخان.

ماجد سەید ساڵح پارێزگاری دهۆک بەوەکالەت کارەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کردووە و رایگەیاندووە، دەرگا بەڕووی کەرتی گەشتیاری دەکاتەوە و وادەکات، گەشتیارێکی زیاتر روو لەو سنوورە بکەن.

هەربەپێی راگەیەنراوەکە، تائێستا زیاتر لە 675 هەزار پەنجەماسی خراونەتە ناو بەنداوەکانی موسڵ و دوکان و دەربەندیخان و گۆمەسپان و خنس و ئاقوبان.