"رەمزی شارەکەیە"

داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکرێت مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بۆ بانگەشە بەکارنەهێنن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئاگاداری حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە، بەهیچ شێوەیەک بۆیان نییە، رەمزی شآرەکە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەکاربهێنن.

مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەوێتە ئەو زۆنەوە کە بانگەشە و هەڵواسینی فلێکس و پۆستەر ئاساییە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنت ئەمڕۆ بە ئاگادارییەک داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد، مۆنۆمێنتەکە بۆ بانگەشە بەکارنەهێنن.

محەمەد حەمەسەعید، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “هەرچەندە پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە نەبووە، بەڵام هەر بۆ دڵنیایی، لایەنەکانمان ئاگادارکردۆتەوە کە نیەتێکی لەو شێوەیەیان نەبێت، چونکە مۆنۆمێنت رەمزی هەڵەبجەیە و موڵکی هەموو کەسێکە کە سەر بە هەر لایەنێک بێت”.

لەگەڵ دەستپێکی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە رۆژی 3.10.2025 دەستیپێکرد، شارەوانی هەڵەبجە شوێنی بانگەشەی بۆ لایەنە سیاسیەکان دیاریکرد و شوێنە قەدەغەکراوەکانیشی بڵاوکردەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەندێک شار و ناوچە، چەند شوێنێک بەکارهاتووە و پۆستەر و وێنەی کاندید و لیستەکان هەڵواسراوە، کە رەمزی ئەو شار و شوێنانەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بانگەشە گەیشتە سەر گۆیژە

بانگەشە گەیشتە سەر گۆیژە

بڵاوکردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆڕنیش و ش...

بڵاوکردنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆڕنیش و شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ قەدەغەیە

باخچەکەی مۆنۆمێنت کە خورمای گرتووە باخەوانی دەوێ

باخچەکەی مۆنۆمێنت کە خورمای گرتووە باخەوانی دەوێ