لە پەناى ناوى سلێمانى

بانگەشە گەیشتە سەر گۆیژە

964+
دیلان محەمەدجەزا-سلێمانى

هەرچى شۆستە و شەقامى شارەکانە، بە فلێکس و پۆستەرى ریکلامى کاندادان و لیستەکان داپۆشراوە، بەڵام بەوەشەوە نەوەستاون و بانگەشە دەبەنە چیاى گۆیژە.

لە چیاى گۆیژە و لەپەناى ناوى سلێمانى، لە ئێستادا یەکێتى نیشتمانى کوردستان، بەنیازە ژمارەى بەشدارى لیستەکەى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە چیاى گۆیژە دابنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ناوە ناوە دەنگى ناڕەزایەتى لەبەرامبەر دەستدرێژییەکان بۆسەر چیاى گۆیژە و ئەزمڕ بەرز دەبێتەوە کە نابێت سروشتى شاخى گۆیژە تێکبدرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح