نووسراوی دەستی نامێنێ

سیستمی ئەلیکترۆنی لە دادگای شارەزوور خرایەكار

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی و  سەرپەرشتیاری بۆردی سیستمی ئەلیکترۆنی دادگا، چوونە دادگای شارەزوور و خستنەكاری سیستمی ئەلیکترۆنی لەو دادگایەیان کارا کرد.

دادگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لەو سەردانە باس لە گرنگی سیستمەکە و ئەو کارئاسانییانە کراوە کە سیستەمەکە دەیکات لە کاروباری رۆژانە و زووتر یەکلایی کردنەوەی داواکان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی ناوچەکە.

سەرۆکی دادگاکە هیوای خواستووە دادگای شارەزوور ببێتە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە بەکارهێنانی سیستمەکە و پاڵنەر بێت بۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بۆ بەئەلەکترۆنیکردنی دادگاکانی تری سەربە سەرۆکایەتییان.

سەرپەرشتیاری بۆرد و بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژیای زانیاری سەرۆکایەتی دادگای سلێمانی، باسیان لە شێوازی کارکردنی سیستەمەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە رەنگە رووبەروی دادگاکە ببێتەوە.

دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی یەکەمین دادگایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کە کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی دەکات بۆ سەرجەم ئیشوكارەكانی.

سیستمی ئەلیکترۆنی دادگای سلێمانی عەیبی نەما؛ بەیانی ب...

سیستمی ئەلیکترۆنی دادگای سلێمانی عەیبی نەما؛ بەیانی بچنەوە