هەر وەزارەتە و پیتێكی تایبەتی خۆى دەبێت
له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به پێدانى تابلۆ به ئۆتۆمبێله‌كانى میری كرا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هاتوچۆى هه‌رێم ده‌ستى به پێدانى تابلۆ به ئۆتۆمبێله‌كانى میری كرد و یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێلیش بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرا و وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، هه‌ر وه‌زاره‌تێك پیتى تایبه‌تى خۆى بۆ داده‌ندرێت.
عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر به 964ـى وت، ئه‌و بریاره‌ى بۆ پێدانى تابلۆی ئۆتۆمبێل به سیسته‌مى نێودەوڵەتی دراوه، ئۆتنۆمبێله‌كانى میریش ده‌گرێته‌وه‌به‌ڵام له قۆناغى یه‌كه‌مدا بۆ هاوڵاتیان جێبه‌جێ كرا.
وتیشی “ئىمڕۆ یەكەم تابلۆ به ئۆتۆمبێلى میری درا كه هی مینی پاسێكی وەزارەتی ناوخۆ بوو كۆدەكە بە G-MI دەستپێدەكات پیتی G یانی حكومەت و پیتەكانی تر بەپێی وەزارەتەكان دەگۆرێت.”
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن