سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانى راسپاردووه‌

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له‌ دۆخى هاتوچۆى هه‌رێمی كوردستان ده‌كۆڵێته‌وه‌

964+

فەرهاد حەسەن

دۆخى خراپی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا وای له‌ ده‌سته‌ى سەربەخۆی مافی مرۆڤ كرد، له‌ رێگه‌ى نوسینگه‌كانییه‌وه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى وورد ده‌ست پێبكات.

ته‌واوى نوسینگه‌كانى مافى مرۆڤ راسپێردراون راپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخى هاتوچۆ له‌سنووره‌كانیان ئاماده‌ بكه‌ن.

سه‌نگه‌ر عوسمان، به‌رپرسی نووسینگه‌ى مافى مرۆڤ له‌ قه‌زاى كۆیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى باڵاوه‌ ده‌ركراوه‌ و ته‌واوى نووسینگه‌كانى ده‌سته‌ راسپێردراون راپۆرت ئاماده‌ بكه‌ن.

وتیشی “ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ى بۆ ئه‌م راپۆرته‌ سه‌ردانیان كراوه‌ بریتین له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى هاتوچۆ، نه‌خۆشخانه‌، شاره‌وانى و رێگاوبان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان جگه‌ له‌وه‌ى ئاماری رووداوه‌كانى هاتوچۆ و گیان له‌ده‌ستدانى هاوڵاتیان و بریندار بوونیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌مانكات له‌ هۆكارى ئه‌م رووداوانه‌ش ده‌كۆڵنه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌ك رێگاوبان، شاره‌وانى لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێشنیاریشیان پێده‌ده‌ن.

به‌قسه‌ى به‌رپرسی نووسینگه‌ى كۆیه‌، ئه‌وان له‌ ته‌واوى نووسینگه‌كانى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان راسپێردراون، كه‌ داتا و ئامارى شه‌ش مانگى رابردووى ئه‌مساڵ كۆبكه‌نه‌وه‌ و بینێرن بۆ ده‌سته‌، به‌ڵام نازانێت كه‌ ده‌سته‌ به‌چ شێوازێك كار له‌سه‌ر ته‌واوى راپۆرته‌كانى نووسینگه‌كانى ده‌كات.

نووسینگەی سلێمانیی مافی مرۆڤ بەدوای سکاڵای دوو هاوڵات...

نووسینگەی سلێمانیی مافی مرۆڤ بەدوای سکاڵای دوو هاوڵاتیدا دەچێت