گرافیک؛ 964+
"كاره‌كه‌ت دوو هێنده قوڕس ده‌بێت"
هاتوچۆى هه‌رێم رێنمایی ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ناو به‌فردا شۆفێری ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌رێم ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه شۆفێری له‌ناو به‌فردا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێشیان ده‌ڵێت، ئاگادار بن لە کەشوهەوای بەفرباریندا شۆفێری کردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت.
کەمکردنەوەی خێرایی بۆ رادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت هەبێت، واتە لە ناو شارەکان خێرایی لە 30 بۆ 50 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێک نابێت زیاتر بێت و بۆ دەرەوەی شارەکانیش لە 60 کیلۆمه‌تر یان کەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەکە خێرایی کەم و زیاد دەکەیت.
له رێنماییه‌كی دیكه‌شدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەی خۆت و ئۆتۆمبێلی بەردەمت، گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاری کراوت هەبێت بۆ وەستاندن.
کار پێکردنی رووناککەرەوەی نزم گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە بارینی بەفر رێژەی بینین کەم دەکاتەوە و پێویسته دڵنیاش ببیته‌وه له‌وه‌ى كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هیچ كه‌موكوڕیه‌كی نییه.
پێویسته شۆفێر دڵنیابێت، كه کەلوپەل و پێداویستیە گرنگ و پێوێستەکان لە ئۆتۆمبێلەکەیدا هه‌ن بۆ كاتى پێویست و ناشبێت شۆفێر بە شپڕزەیی و لە ناکاو ئیستۆپ بگرێت، بەڵکو بە نەرمی و لەسەرخۆی بێت.
باشتره بە هیچ شێوەیەک بە مەبەستی گەشتكردن سه‌ردانى ناوچە شاخاوییەکان نه‌كه‌ن و لە کاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراویش راستەوخۆ پەیوەندی بکرێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکانى وه‌كو :
هاتووچۆ 440
پۆلیسی فریاکەوتن 104
فریاگوزاری تەندروستی 122
بەرگری شارستانی 115
کۆنتڕۆڵی ئاسایش 106