خێراییهكانتان كه‌مبكه‌نه‌وه
بۆ ساڵى نوێی خوێندن هاتوچۆى هه‌رێم چه‌ند داواكارییهكى ئاڕاسته‌ى شۆفێرانى هه‌رێمی كوردستان كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى نوێی خوێندن چه‌ند داواكارییهكى ئاڕاسته‌ى شۆفێران كردووه، ره‌چاوكردنیان بۆ خێرایی لێخوڕینیش له داواكارییه سهرهكییهكانیهتى.
بەبۆنەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و وەرزی خوێندن لە هەرێمى كوردستان، داوا لە شۆفێران دەکات رەچاوی خێراییەکانیان بکەن به‌تایبه‌تیش لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بەردەم ناوەندەکانی خوێندن و ئاگاداری زیاتریان هەبێت بۆمنداڵان و پیادەڕەوەکان.
داواشی لە شۆفێرانی ئەو پاسانە كردووه، کە منداڵ و قوتابیان دەگوازنەوە رەچاوی ژمارەی یاسایی قوتابیان لەناو پاسەکانیان بکەن و سەرنشینی زیادە سەرنەخەن و رێگا بە منداڵان نەدەن بەشێک لەجەستەیان لەجامەکان دەربکەن و لەجێی خۆیان دابنیشین، لەکاتی سەرکەوتن و دابەزین لەبەردەم قوتابخانەکان ئاستەنگ و لۆد دروست نەکەن.
سێیه‌م داواكارى هاتوچۆ له شۆفێران نییه به‌ڵكو رووی له دایكان و باوكان و مامۆستاكان كردووه، كه ئامۆژگاری منداڵان و قوتابیانیان بکەن لە کاتی پەڕینەوە لە شەقام زیاتر هۆشیار بن و لەشوێنی دەستنیشانکراو بۆ پەڕینەوە بپەڕنەوە لە شەقام.