ئه‌وانه‌ى له‌مانگى شه‌ش گه‌نمیان راده‌ستكردووه
ئه‌مڕۆ جوتیارانى ناحیه‌ى رۆڤیا پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش دابه‌شكردنى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆی رۆڤیا كردووه ئه‌مڕۆ بچن چه‌كى پاره‌كانیان وه‌ربگرن.
ئه‌و جوتیارانه ده‌گرێته‌وه كه له رۆژانى 10، 11، 12 و 13 ـى مانگی حوزه‌یرانى 2025 گه‌نمیان راده‌ستى سایلۆكه كردووه.
پێویستە جوتیاران خۆیان بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان ئاماده‌بن و كارتی نیشتمانیشیان پێبێت، پارە وەرگرتنه‌كه‌یان لە بانقی TBI یە لە سه‌نته‌ره‌ى پارێزگاى دهۆک تەنیشت كه ده‌كه‌وێته ته‌لفریکی دهۆک.
وجبەی یەکەمى ئه‌م جوتیارانه له زنجیرە ژماره‌ى یه‌ك ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ژماره 176 بەو مەرجەی رەصیدی راده‌ستكردنى گه‌نمه‌كه‌ى له 50 تۆن کەمتربێت و پێویستیشە پسوڵەی میزان (وصل میزان) لەگەل خۆی بێنێت.