172 مەتر بەرزە
تاوه‌ری بانکی مەرکەزی عێراق نزیكه له ته‌واوبوون
964+
ده‌شتی عارف
تاوه‌ری بانكی مه‌ركه‌زی عێراق كه لە ساڵی 2018ـەوه كاری تێدا ده‌كرێت، كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و به ته‌واو بوونی، له‌دوای تاوه‌ری زانیاری هه‌ولێر، ده‌بێته دووەم به‌رزترین تاوه‌ر له هەموو عێراقدا.
له ساڵی 2010 ئەندازیار و ته‌لارسازی بەناوبانگی عێراقی، زه‌ها حه‌دیدی دیزاینی تاوه‌ره‌كه‌ی كردووه كه هاوشێوه‌ی شه‌پۆلی ئاوه و ره‌نگدانه‌وه‌ی رووباره‌ی دیجله‌یه، بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كانی ته‌واو ببێت.
تاوه‌ره‌كه 172 مه‌تر بەرزە و له 38 نهۆم پێكهاتووه، له‌سه‌ر رووبه‌ری 19 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بنیات نراوه و تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 800 ملیۆن دۆلاره، ناوه‌وه‌ی تاوەرەکە پێكدێت له ئۆفیس و ژووری كۆنفرانس، گه‌نجینه‌ی دراو و زێر، مۆزه‌خانه و شانۆیه‌ك بۆ مه‌راسیمه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
له كۆی 10 به‌رزترین تاوه‌ر له عێراق حه‌وتییان ده‌كه‌ونە هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وانیش تاوه‌ری زانیاری و تاوه‌ری جاف و هۆتێل گراند مێلینیۆم، جه‌ستس تاوه‌ر، تاوه‌ره‌كانی ئێمپایه‌ر، هۆتیل دیڤان، كواترۆ تاوه‌رن، كه به‌رزترینیان تاوه‌ری زانیارییه كه به‌رزییه‌كه‌ی 180 مه‌تره و به‌رزترین تاوه‌ره له هه‌رێمی كوردستان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
کۆنترینی منارەی مزگەوت لە عێراق نۆژەن دەکرێتەوە