قسەی وەزیری پەیوەندییەکانە

عێراق بڕیاری وایە لەبەر وای فای، فایبەرئۆپتیک نەوەستێنێ

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە وتی، ناڕەزایەتییەکانی بریکارەکانی “وای فای” پڕۆژەی کێبڵی “فایبەرئۆپتیک” راناگرن، وە باسی لەوەکرد، هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە جگە لەم پڕۆژەیە بۆ گونجاندن لەگەڵ تەکنەلۆژیا جیهانییەکان.

کە خزمەتگوزارییەکە بە تێکڕایی 29 رۆژ، ئینتەرنێت بە هاوڵاتی دەبەخشێت.

هەیام یاسری بە ئاژانسی هەواڵی فەڕمی حکومەتی وتووە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ 40 ملیۆن هاوڵاتی بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی دانانی 10 هەزار بریکاری بورجەکانی “وای فای”ەوە پەکناخرێت و ئاماژەی بەوەکرد، خزمەتگوزاری “وای فای” کۆن و خاو بووە و هاوڵاتی بۆ ماوەی 20 ساڵ بەدەستیەوە ناڵاندوویەتی.

وتیشی کە سیاسەتی وەزارەتەکە لەسەر بنەمای کوژاندنەوەی پلەبەندی بۆ بورجەکانی “وای فای” لەو ناوچانە وەستاوە کە خزمەتگوزاری کێبڵی فایبەر ئۆپتیک پێدەگات، هەروەک خزمەتگوزاری کێبڵی فایبەر ئۆپتیک لەلایەن لانیکەم دوو کۆمپانیاوە بەڕێوەدەبرێت بۆ دروستکردنی کێبڕکێ و هاوڵاتی ئازادە لە هەڵبژاردنی ئەو کۆمپانیایەی کە گونجاویەتی.

یاسری لەبارەی هێشتنەوەی عێراق لەسەر خزمەتگوزاری “وای فای” لە پێناوی رەزامەندی هەندێک بریکاردا دەڵی، گونجاو نییە لەگەڵ شۆڕشی گۆڕانی دیجیتاڵی کە عێراق هەوڵی بۆ دەدات بۆ ئەوەی بچێتە ریزی وڵاتە پێشکەوتووەکانەوە.

وەزیری پەیوەندییەکان لەبارەی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەڵێ، پرۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنی و واژۆی ئەلیکترۆنی لە مامەڵە ئەلیکترۆنییەکاندا پێویستی بە ئینتەرنێتێکی خێرا و کوالێتی بەرز هەیە، کە فایبەئۆپتیک ئەوە دەکات.

بەپێی ئەو خشتە و پلانانەی کە دانراون، خزمتگوزاری وای فای  “Wi-Fi”،لە ساڵی داهاتودا بە تەواوی کۆتایدێت و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بە تەواوی پەسەند دەکرێت.

لە عێراق حکومەت ئینتەرنێت دابەش دەکات

لە عێراق حکومەت ئینتەرنێت دابەش دەکات

نەرمین مەعروف: دووبارە باج خستنەوە سەر کارتی مۆبایل و ئ...

نەرمین مەعروف: دووبارە باج خستنەوە سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هێشتا فکرەیە