دیمەنێکی رێگای گەلی عەلی بەگ بۆ بێخاڵ - وێنە: ئەرشیفی هاتوچۆی سۆران
سێ رۆژ ناکرێتەوە
سبەی بەشێک لە رێگای گەلی عەلی بەگ دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
سبەی بەشێک لە رێگای گەلی عەلی بەگ و بەدیاریکراوی لە هاوینەهەواری کانی ماران تا بازگەی گەلی دادەخرێت و تا سێ رۆژیش ناکرێتەوە، بەڵام شەوان کراوە دەبێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەڵێت، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەشێک لە پڕۆژەی ماستەر پلانی گەشتیاری، لە سبەی چوارشەممەوە 8.10.2025 و بۆ ماوەی سێ رۆژ رێگای گەلی عەلی بەگ (لە هاوینەهەواری کانی ماران تا بازگەی گەلی) دادەخرێت، لە کاتژمێری 6ـی بەیانی تا 6ـی ئێوارە، واتە رێگاکە شەوان کراوە دەبێت.
لەو ماویەشدا شوفێران دەتوانن سوود لە رێگای بێخاڵ وەک رێگای جێگرەوە وەربگرن.