40 دۆنم زەوی سووتا
ئاگر لە گوندی کەژانی پێنجوێن کەوتۆتەوە
964+
ژووریی هەواڵ
بەم پایزە نزیکەی 40 دۆنم زەوی لە گوندی کەژانی سنووری قەزای پێنجوێن سووتا، ئەگەر پۆلیسی دارستان و خەڵکی گوندەکە و ژینگە دۆستەکان فریا نەکەوتبان زەوی زیاتریش دەسووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ 7.10.2025 لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، “لە گوندی کەژانی سنووری پێنجوێن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و 40 دۆنم لە پوش و دارستانی سرووشتی سووتان و زیانیش بە ژینگەی سنوورەکە گەیشتووە”
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی رووداوەکە دەڵێت،” کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە هاوکاری و هەماهەنگی خەڵکی دڵسۆز و ژینگە دۆست بە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن”.
هەر سەبارەت بە رووداوەکە و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە ئاماژەیان بەوە داوە، ” هۆکاری كەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەوبارەوە بەردەوامە”.