گردبوونەوە

مامۆستایانى خۆبەخش لە کەرکوک: داوا دەکەن ناویان بخرێتە لیستى ئەو حەوت هەزار کەسەى دادمەزرێن

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایانى خۆبەخش لە کەرکوک، لەبەردەم بیناى پارێزگار گردبوونەوە و داوا دەکەن ناویان بخرێتە لیستى ئەو حەوت هەزار کەسەى کە بڕیارە ئەمڕۆ دامەزراندنیان رابگەیەندرێن.

ریاز فازڵ نوێنەری مامۆستایانی خۆبەخش لە کەرکوک بە 964ـی وت،”ماوەی پێنج ساڵە وانە بێژی خۆبەخشین، داواکارین ناومان بخرێتە ناو ئەو 7هەزار دامەزراندنە بەبێ ئەوەی لە رێگای لینکەوە فۆڕم پڕکەینەوە”.

وەک باسى دەکات ئەوان ژمارەیان هەزار خۆبەخشێک دەبێت، بەڵان بە واستە و واستەکارى ئێستا گەیشتوون بە 20 هەزار کەس.

لاى خۆیەوە، نوسران ئەنعام کە خۆبەخشێکى دیکەیە، بە 964ـى وت،”پێنج ساڵە بە سەرما و گەرما دەوام دەکەین، منداڵى نەخۆشمان جێهێشتووە و هەریەکە و گرفتى خۆى هەیە، تەنیا بۆ ئەوەى دابمەزرێین و بێبەش نەبین لە خزمەتکردن”.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

حەوت هەزار فەرمانبەری تەندروستی کەرکوک چاوەڕوانی پلە ...

حەوت هەزار فەرمانبەری تەندروستی کەرکوک چاوەڕوانی پلە بەرزکردنەوەن