لەسەر راگرتنى شەڕ
وەزیرى بەرگرى سوریا: لەگەڵ مەزڵوم عەبدى رێککەوتین
964+
وریا فەتاح
وەزیرى بەرگرى سوریا رایگەیاند، لەگەڵ مەزڵوم عەبدى لەسەر راگرتنى شەڕ و ئاگربەست لە سەرجەم بەرەکان، رێککەوتوونز
مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیرى بەرگرى سوریا لە تویتێکدا رایگەیاند: لەگەڵ مەزڵوم عەبدى لە دیمەشقى پایتەخت کۆبوینەوە و رێکەوتین لەسەر ئاگربەستێکی هەمەلایەنە لەسەر هەموو بەرەکان و خاڵەکانی جێگیرکردنی سەربازی لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی سیاسی و ئەمنی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و نوێنەرانی حکومەتی راگوزەر دەستیپێکرد
کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی 10ـی ئادار کە لەنێوان سەرکردایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی ئینتیقالیدا واژۆ کراوە.
شاندی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێکهاتووە لە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رۆهلات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە).
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و هێزەكانی حكومەتی سوریا لە گەڕەكە كوردییەكانی شاری حەلەب “دووەم گەورەترین شاری سوریا” روویدا، ئەمەش بەهۆكاری ئەوەی هێزەكانی حكومەت چەند رێگایەكی شارەكەیان گرتووە و خۆڵیان لەسەر رێگاكە روو كردووە، ئەمەش هاوڵاتیانی ناوچەكەی بێزار كرد و گردبوونەوە و خۆپێشاندانیان كرد، دواتریش گەیشتە رووبەڕووبوونەوەی چەكداری.
هەر دوێنێ، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كه سه‌ر به ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه، سه‌باره‌ت به هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی حه‌له‌ب بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كه بازگه‌ی جزیره و نه‌خۆشخانه‌ی یۆنانی و به‌ری جه‌لای به ئامانج گرتووه و شه‌ڕی سه‌خت روویداوه و “هێزه‌كانمان توانیویانه ناوچه‌كان بپارێزن و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان بده‌نه‌وه”.
دره‌نگانى شه‌وی رابردوش هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب رووده‌دات، ئه‌نجامی راسته‌وخۆی هه‌وڵی گروپه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتییه و ئه‌وان پێشتر سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان كشاندوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، “حكومه‌تی دیمه‌شق به به‌رپرسیاری ته‌واو و ڕاسته‌وخۆ ده‌زانن له به‌رده‌وامبونی گه‌مارۆ و پێشێلكارییه سیستماتیكه‌كان دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی”.