وەکو رووداوی دکتۆرە بان زیاد ناڕوونی تێدایە
سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى واست دەڵێت ئەو چالاکوانەی گیانی له‌ده‌ستداوە پارێزەر نەبووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەندیکای پارێزەرانی واست روونکردنەوەیەکی لەبارەی گیانله‌ده‌ستدانى کەسێك به‌ناوى هەمسا جاسم حەسناوی بڵاوكرده‌وه كه پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه پارێزه‌ر بووه به‌ڵام سه‌ندیكاكه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت فەرمانبەری فەرمانگەیەکی حکومی بووه لە پارێزگاكه‌یان، نەک وەک پارێزەر.
شەوی رابردوو له سۆشیال میدیاكان هەواڵى گیانله‌ده‌ستدانى “پارێزەرێکی ناسراو لە پارێزگای واست” بڵاوكرایه‌وه واش باسكرا كه “تیرۆر” كرابێت.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، هەمسا جاسم، چالاکوانی مافی مرۆڤ لە شاری کوت دوای ئەوەی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێ‌کرا و کوژرا.
راپۆرتەکان سەبارەت بە شوێنی رووداوەکە ناکۆکن، هەندێک لە هاوڕێ نزیکەکانی دەڵێن لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا حەوت گولـلەی لێدراوە، هەندێکی دیکەش ئاماژە بەوە دەکەن کە لەبه‌ر دەرگای ماڵەکەی لە ناوچەی کوتى نوێ لە باکوری شارەکە لێیدراوه، به‌ڵام پۆلیسی پارێزگاكه ده‌ڵێت، ئه‌و چالاكوانه‌ی مافی مرۆڤ كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه، له هێرشێكی چه‌كداریدا له ناوچه‌ی عامریه له باكوری شاری كوت كوژراوه.
هاوشێوه‌ى ئه‌م رووداوه، كه ناڕوونى له رووادوه‌كه هه‌یه، گیانلەدەستدانی پزیشکێكی دەروونی به‌ناوى د.بان زیاد بوو كه له رۆژى 4.8.2025 ته‌رمه‌كه‌ى به كوژراوى دۆزرایه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌یانوت كوشتوویانه به‌ڵام دواتر سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە بڕیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه دا و وتى “رووداوەکە خۆکوشتن بووە”.