کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئه‌م كاره‌ ده‌كات

زانیاری پێویست بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافى كرێكاران و خۆتۆماركردن له‌ هه‌لیكار بڵاوده‌كرێته‌وه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ زانیاری پێویست به‌ كرێكاران و ره‌خساندنى هه‌لیكار به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن و ئاگادارى هه‌موولایه‌كیش ده‌كاته‌وه‌، به‌شی تایبه‌تیان له‌ پێشانگای HITEX كه‌ بۆ تەکنەلۆجیا له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چاوەڕێیان ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ئه‌مڕۆ سێشەممەوه‌ تاوه‌كو رۆژی هەینی، تیمى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەشدارى پێشانگاكه‌ ده‌كه‌ن و تیمەکانیان ئامادە دەبن بۆ پێشکەشکردنی روونکردنەوە و زانیاری پێویست بۆ توێژه‌ جیاوازه‌كان.

ئه‌و زلنیاری و روونكردنه‌وانه‌ى كه‌ به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات بریتین له‌، چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلیکار، بۆ دۆزینەوە و خستنەڕووی هەلیكار،  ئاشنابوون بە هێڵی هۆشیاریی کرێکاران، بۆ تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنى زانیارى،  زانینی مافەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و وەرگرتنی زانیاریی تەواو سەبارەت بە سوودەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌كاتژمێر 12:00ـى نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6:00ـى ئێواره‌ تیمه‌كانیان ئه‌م كارانه‌ له‌ پێشانگاكه‌ ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌ رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، له‌كاتژمێر 10:00ـى به‌یانى تاوه‌كو 6:00ـى ئێواره‌ ده‌بێت و شوێنه‌كه‌ش له‌ پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، پارکی سامی عەبدولڕەحمانه‌.