به‌شێكیان وشكبوونه
چاره‌سه‌رى كێشه و گرفتى باخچه و پاڕكه‌كانى ناحیه‌ى سیراون ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌شی باخچه‌كان له شاروانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى له پاڕك و باخچه‌كانى ناحیه‌ى سیروان هه‌یه چوونه ئه‌و ناحیه‌یه و له‌نزیكه‌وه شوێنه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه، به‌شێكیان وشكبوون و به‌شێكیش پێویستیان به رێكخستنه‌وه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە ده‌ڵێت، كێشه‌و گرفته‌كان زیاتر له ناوەندە باخچەی شار و باخچەی شارۆ له‌و ناحیه‌یه هه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، لە نزیکەوە بەدواداچون بۆ گیروگرفتی هەردوو باخچەکە كرا‌و، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیش لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی سیروان دروستکرا، بۆ هەڵپاچین و جوانکردنی سیمای ئەو درەختانەی کە هاتونەتە سەر شەقامی گشتی و بڕینی ئەو دارە وشکبووانەی ناو باخچەکان و چارەسەرکردنی گرفتی ئاودانیان.
لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سیروان هەشت باخچە و پارك هەیە، كه لەلایەن بەشی باخچەکانی شارەوانیەوە خزمەت دەکرێن و لەلایەن بەشی باخچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى شاره‌وانییه‌كانیشه‌وه سەرپەرشتی دەکرێن.