ته‌نیا یه‌ک به‌ش بۆ هه‌رێم هاتووه
وه‌زاره‌تى دارایی قیستى شه‌شه‌مى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به رێكاره‌كانى خه‌رجكردنى قیستی شەشەمى پاره‌ى جوتیاران كردووه كە بڕه‌كه‌ی 500 ملیار دیناره و بۆ پێدانی شایستەى دارایی بەرهەمەکانی گەنم و شەلکه بۆ ساڵی 2025.
به‌پێى راگەیەندراوێك كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، “بەپێی رەزامەندیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و رێنماییەکانی تەیف سامی، وەزیری دارایی، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەت دەست بە خەرجکردنی قیستی شەشەم بۆ پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران كراوه”.
ئاماژەی بەوەكراوه، کە ئەم رێکارە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت بە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی پارەیەکی کاش، کە جێگیربوونی بارودۆخی جوتیاران مسۆگەر دەکات و هانیان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە چاندنی بەرهەمە ستراتیژییەکان.
ئه‌مساڵ، له‌هه‌رێمی كوردستان 400 هه‌زار تۆن گه‌نم راده‌ستی سایلۆكان و له‌وێش راده‌ستى حكومه‌تى عێراقی كراوه، كه به‌هاكه‌ى به‌پێی ئه‌و نرخه‌ى بۆى داندرابوو، زیاتر لە 300 ملیار دینارە، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌ك به‌ش له‌و پاره‌یه بۆ جوتیارانى هه‌رێم نێردراوه كه بڕه‌كه‌ى 114 ملیار بوو و دابه‌شكراوه.