چاویش له‌سه‌ر كاری زێده‌ڕۆیی غافڵ ناكات
ئیداره‌ى راپه‌ڕین پلانی ئه‌منى بۆ چاودێریكردنى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دانا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى راپه‌ڕین پلانێكی ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دانا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوێكى له‌سه‌ر ئه‌و كاره زێده‌ڕۆییانه ده‌بێت كه زۆرجاران هاوڵاتیان هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره كارانه.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ته‌واوى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنوره‌كه‌ى كۆكرده‌وه و باس لەبارودۆخی ئەمنی ناوچەکەو بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان كرد و هه‌موو تێبینی و سه‌ره‌نجه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه چۆن بتووان رۆژانى بنگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به بەشوازێکی هێمن و دیموکراسی و دوور لەهەر تووند‌و تیژى بەڕێوەبچێت.
جەختکرایەوە دەبێت دامودەزگا ئەمنیەکانی سنورەکە بێ لایەنانە ئیجرائاتەکانیان بکەن و رێگە بەوە نەدرێت دام ودەزگا فەرمیەکان و موڵکی گشتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێن.
لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئاسایش و پۆلیس راسپێردان بۆ دانانی بەرنامەو پلانی گونجاو بەتایبەت لەو شوێنانەی قەرەباڵغی و بانگەی تێدا چڕتر و گەرمتر دەبێت و رێگەش نەدرێت بەهیچ شێوەیەک دامودەزگا و موڵگی گشتی بەکاربهێندرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، هەموو یەکە کارگێڕییەکان قائمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکان و دەزگا ئیجرائییەکان لە پۆلیس و ئاسایش، ئاگادار ركانه‌وه چاوكراوه‌تر بن و هەوڵ و تەقەلاکانیان چڕتربکەنەوە بۆ رێگریکردن لە تەجاوزو زیادەڕەویی بۆ سەر موڵکی گشتی و رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرنەبەر، ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی پاراستنی موڵکی گشتی لە دەستدرێژیکاریی زێدەڕۆییکەران .