ناوه‌ندى كوردستان بۆ ئیعجاز ئاماده‌ى كردووه
له ناو پێشانگاى كتێبى سلێمانى دیمه‌نه‌كانى 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ببینه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
له گۆشه‌یه‌كی پێشانگاى كتێبی سلێمانى له رێگه‌ى ببیینن به ئامێرێكه‌وه، هاوڵاتیان ده‌توانن دیمه‌نه‌كانى 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ببینن، ئه‌وه‌ى دیمه‌نه‌كان ببینێت ده‌چێته ناو قوڵایی بیره‌وه‌رییه‌كانى ئه‌وكات.
محه‌مه‌د ره‌ئوف، سه‌رپه‌رشتیارى ناوه‌ندى كوردستان بۆ ئیعجاز، كه ئه‌م كاره‌یان بۆ سه‌ردانیكارانى پێشنگاكه دابین كردووه، به 964ـى وت، له رێگه‌ى كارپێكردنى ئامێرى VR هاوڵاتیان ده‌توانن به سه‌یركردنى دیمه‌نەكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
وتیشی “دیمه‌نه‌كان بریتین له ژیان و ماڵى پێغه‌مبه‌ر و سروشتى مه‌کكه و مه‌دینه، به‌چاوى خۆیان ده‌بینن”.
نما ئاكۆ، یه‌كێك له بینه‌رانى ئه‌م دیمه‌نانه دواى ئه‌وه‌ى سه‌یری دیمه‌نه‌كانى كرد، به 964ـى وت، ته‌واو گه‌ڕابووه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه و بووه‌ته جێگه‌ى سه‌ره‌نجی.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا نه‌چوومه‌ته مه‌كکه و مه‌دینه به‌ڵام به‌ڵێنم داوه بچم”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن